1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / اقتصادی / تەها ئەحمە سەیدسادق زایەڵە


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارەبا بە شیوەیەکی زۆر باش زیاد دەکات .

تەها  ئەحمەد، لێپرسراوی   ڕاگەیاندنی   قایمقامیەتی  قەزای  سەیدسادق  بە  زایەڵەی   ڕاگەیاند،  پڕۆژەی هێڵی 132 کـەی ڤی ( سەیدسادق - سليمانـی) کــە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ سنوری (سەیدسادق و پێنجوێن و هەڵبجە ) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە درێژیی پرۆژەکە بریتیە لە( 55 کیلۆمەتر) ، توانای گــــواستنـــەوەی( 400) چـــوار ســەد مێگـــاوات کارەبـــای هـــەیە .

وتیشی، ئەم پرۆژەیە لەلایەن وەزارەتی کارەبا و بەشی هێڵەکانـی بەڕێوەبەرایەتی گــواستنـــەوەی وزەی کارەبـــای سلێمانــــی سەرپــەرشتــی دەکرێت.

بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە ، تا ڕادەیەکــی زۆر باش کارەبــا زیاد دەکات و کێشەی کارەبـا لــە ناوچەکــە چارەســەر دەبێت و ئیستا کـاری تیدا دەکریت ماوەی پرۆژەکە (٢١٠) ڕۆژ دەخایەنیت .

کامەران کەریم