شیعەو سوننەكان دوو هەڵوێستی نوێیان لەبارەی هەرێم خستەڕوو

(0)


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی هاوپەیمانی هیوا لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات، بەشێک لە کوتلە شیعیەکان رایەکی نوێیان سەبارەت بە نەوت و پشکی هەرێم خستە روو.

بەپێ هەواڵی زایەڵە، هۆشیار عەبدوڵڵا لەهەژماری خۆی نوسیویەتی، ئەمرۆ کۆبونەوەی ژمارە ۳٦ ی لیژنەی دارایی سەبارەت بە موازەنە بەرێوەچوو لەناوكۆبوونەوەكەش دوو هەڵوێستی نوێی ناو گفتوگۆکانیی موازەنەی ۲٠۲۱هاتووەتە ئاراوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەشێک لەکوتلە شیعیەکان رایەکی نوێیان سەبارەت بەنەوت و پشکی هەرێم خستەروو، بەگوێرەی ئەو دەقە نوێیە، عێراق لەبەندەری جیهان هەمو نەوتی هەرێم وەربگرێ، بۆ کرێی کۆمپانیاو گواستنەوەو مەسرەفەکانیی تر، برێک لەو نەوتە بدەنەوە بەهەرێم خۆی بیفرۆشێ.

رونیشیكردووەتەوە، واتا کۆی نەوتەکە بە نەوت وەربگرن، کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکەش بەنەوت بدەنەوە هەرێم، هەروەها، کوتلە سونییەکانش بە فەرمیی پێیان راگەیاندین هەر دەقیێک ئێوە وەک کورد ئیتیفاقتان لەبارەوە کرد ئێمە پشتیوانتان دەبین، جەختی لەوەشكردووەتەوە، رای ئێمە پشتیوانیکردنە لەو دەقەی کە لەحکومەتەوە هاتوە وەک خۆى".