داعش پەلاماری دوو گوندی لە سنووری خانقین دا

(0)


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمشەو چه‌كدارانى داعش له ‌دوو گوندى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین‌و ناحیه‌ى جه‌له‌ولا په‌لامارى هێزه‌ عێراقیه‌كانی دا و تائێستاش شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە هەندێ سەرچاوەی هەواڵ لە هەرێمی  کوردستان بڵاویان کردەوە؛ چه‌كدارانى داعش له‌دوو گوندى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین په‌لامارى هێزه‌ عێراقیه‌كانیداو تائێستاش شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌.

له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، په‌لاماره‌كه‌ى داعش بۆسه‌ر هه‌ردوو گوندى (شیرك) سەر به‌خانەقین‌و (ئیسلاح)ى سەر به‌جەلەولا‌یه‌.هێشتا زانیاری زیاتر لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە  بڵاو نەکراوەتەوە.