قایمقامی  سەیدسادق بۆ زایەڵە: چەندین جار بەنوسراوی فەرمی داوای بەشەنەوتمان کردووە

(0) / / گفتگو / دیاری ڕەفیق زایەڵە سەیدسادق


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی  قەزای سەیدسادق  ئاشکرایدەکات،  چەندیــن جـار بە نوســراوی فەرمیی و سەردانــی کردن، داوای بەشــە نەوتیـان کردوە.
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   هاووڵاتیان و هاوشاریان و دانیشتوانی قەزای سیدسادق، سەبارەت بە وەرگرتنی بەشەنەوتی هاووڵاتیان ئێمە ئاگادارین و دەزانین، کە ئێستا وەرزی سەرمایە و هەموو خێزانێک پێویستی بە نەوت هەیە و لە بازاری ئازاد دا نــرخی بەرمیلێک نـەوت بەجۆرێک بەرزە و  گرانە کە هەمــوو خێزانێک توانای کڕینی نیە، ئێمە بۆ ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەردەوام بە نوســـراوی فەرمـی و ســەردانکــردن بۆ لای لایەنی پەیوەندیـدار بە ئێستاشــەوە لــە هەوڵدایــن بـــۆ هێنانــی بەشـە نەوت بۆ قەزاکەمان.
وتیشی،  بەڵام بەداخـەوە وەک لاتان ڕوونــە دابین کــردن و دابەشکــردنـی لــە دەستەڵاتی ئێمە وپارێزگاردا نییە، بۆ ئەو مەبەستە پاش چەندان جار داواکــاری و نوسراومــان ئاراستەی هەموو لایەنی پەیوەندیدار کردوە، بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان پیان ڕاگەیاندوین کە قەزای سەیدسادق و چەنــدان قــەزا و ناحیـە و گوندی تر لە سنوردکەدا  بۆ دابەشکردنی بەشە نەوت لە خشتەکەدا لە دواوەن تا نەوت دابەش دەکرێت بەسەر ئەو قەزا و ناحیە و گوند و  ناوچانەی کە شاخاوین و زۆر ساردن ،بۆیە چاوڕوانبن تا سەرەی خۆتان دێت لە و خشتەی دابەشکردنی نەوت کە دانراوە بۆ قەزاکەمـان  ئومێـد دەکەیــن بەو بەڵێنانەی پێمان دراوە تا مانگی ١٢ ی ئەمساڵ بەشە نەوت بکاتە قەزاکەمان .
قایمقامی  قەزای  سەیدسادق  ئەوەشی   خستەڕوو، ئەوی بە ئێمە بکرێت و بەئەرکی سەرەکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە بی مانــدوو بــوون لە هەوڵـی زیاتر و جـدی تر دەدەیــن تا بتوانیـن بە زووترین کات ئەو بەشە نەوتەی هەیە بیهێنین و دابەشی بکەین بەسەر هاووڵاتیانماندا  .
سازدانی - کامەران کەریم