تووشبوون بە كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان لە 106 هەزار کەس تێپەڕی

(0) / اجتماعی


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاماری تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 106 هەزار کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە 100 هەار کەسیش چاک بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی زاێەڵە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، دوو تووشبوی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 418 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 

لە ماوەی 24 کاژێردا تەنیا دوو کەس لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان لە پارێزگای سلێمانین.

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 8 تووشبوو

سلێمانی: 23 تووشبوو

دهۆك: 19 تووشبوو

هاوکات 418 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 53 چاکبوونەوە

سلێمانی: 83 چاکبوونەوە

دهۆك: 282 چاکبوونەوە

ئاماری گشتی:

پشکنینەکان: 1054128 پشکنین

تووشبووان: 106078 تووشبوو

چاکبووان: 98796 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 3812 کەس

گیانلەدەستدان: 3470 کەس