ڕەوشی کەشوهەوای هەرێم؛ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاراس جەبار کەشناسی


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی هەینیدا هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، هەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021، ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هەروەها پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانى ئێوارەدا نمە بارانێکى کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى رۆژئاوا و ناو شاری دهۆک ببارێت، هەروەها لەدەوروبەری شاری هەولێر و کۆیەش کەمێک دلۆپە باران ببارێ و پلەکانى گەرما 1 پلە بەرزدەبێتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەگەری باران بارینەکە 40لەسەدە.