وەرگرتنی 1521 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان
/
کردستان
/
خوێندنی باڵا
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 1521 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران، ئەوەش دوای ئەوەی ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووە و سکاڵایان تۆمارکردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێنجشەممە 25-11-2021 بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دەرگەی پێشکێشکردنی سکاڵایان کردەوە بۆ ئەو قوتابیانەی دەرچووی پۆلی 12 کە لە هیچ شوێنێک ناویان نەهاتبووەوە، سکاڵایان پێشکێشکران و وەک ئەنجامی ئەوەش 1521 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە پێی کۆنمرەکانیان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 وەرگیران.
لە هەمانکاتدا ژمارەیەک خوێندکاری دیکەش کە داوای شوێنگۆڕین و دابەزینیان کردبوو، بە پێی داواکارییەکانیان، شوێنگۆڕین و دابەزینیان بۆ کرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، پێویستە خوێندکارانی وەرگیراو هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بەو بەشانەوە بکەن کە تێیاندا وەرگیراون بۆ خۆتۆمارکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دەستکردن بە پڕۆسەی خوێندن.
تێبينيێك بنێرە: