لە گەرمیان ھاوڵاتییەک بە خنكێنراوی دۆزرایەوە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کەلار
خنكێنراوی
خۆكوژی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتیەکی تەمەن 52 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنكێنراوی دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ هەینی (26ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوی كردەوە، ئەو هاوڵاتییە بە خۆ هەڵواسین گیانی لەدەستداوە و كارەكەی خۆكوژی بووە، بە وتەی کەسوکارەكەشی چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی دەروونی بوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس، لەئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
تێبينيێك بنێرە: