قوباد تاڵە‌بانی: پێویستە پێشمەرگە، سوپاى عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی داعش

(0) / / کردستان / داعش زایلە زایەڵە قوباد تاڵەبانی


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە سەر هەماهەنگی و هاوکاریی چەند لایەنە بۆ نەهێشتنی مەترسی داعش دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان لەسەر دەستی چەکدارانی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.
ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران