بافڵ تاڵەبانی: چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێویستە

(0) / / کردستان / بافڵ تاڵەبانی زایەڵە ئاسایش داعش


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستاندا، په‌لاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکردوە، بە نیگه‌رانییەکی زۆرەوە له‌ چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە".
تاڵەبانی دەشڵێت "بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە".
بافڵ تاڵەبانى داوا دەکات کە دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن.