کاتی سەردانەکەی پاپ بۆ عێراق بە فەرمی دیاری نەکراوە

(0) / / جهان / زایەڵە پاپ عێراق


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق یەکشەممە جەختی له نادیار بوونی کاتی سەردانەکەی پاپ فرانسیس بۆ عێراق لە مانگی مارسی داهاتوو، کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم بەرپرسێکی عێراقی لە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە العربی الجدید_ی وتووە: تاکوو ئێستا بەغدا بەفەرمی هیچ کاتێکی دیاریکراوی بۆ سەردانەکەی پاپ بەدەست نەگەیشتووە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە ناوەڕاستەکانی مانگی مارس دا ( کۆتاییەکانی ڕەشەمە) پاپ سەردانی عێراق بکات.
ئەم بەرپرسی باڵای عێراقە ئاماژەیشی بەوە کرد: دەستەیەکی حکوومی بە هاوکاری دیوانی ئەوقافی مەسیحی، دەستی کردووە بە بەرنامەکانی ئەم سەردانە.