هێرشێکی دیکەی داعش لە کفری بۆ سەر هێزی پێشمەرگە

(0) / / کردستان / پێشمەرگە زایەڵە هەرێمی کوردستان داعش کفری


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هێرشێکی دیکەی داعش لە کفری بۆ سەر ئەو هێزەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت و دەڵێت، "تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا پەلاماری خاڵێکی پێشمەرگەیان دا."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە؛ هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە کاژێر 10:00ی شەوی رابردوو 28-11-2021 روویداوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی 3ی  لیوای 17ی پیادەیان لە سنووری (کفری)دا."

ئاماژە بەوەش دەدات "هێزەکانی پێشمەرگە ئازایانە و نەبەردانە، بە تووندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان راوناوە."

 لە بەشێکی دیکە راگەیێنراوەکەدا هاتووە کە "بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە و هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن."

لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بە زیانەکانی شەڕەکە نەکراوە.

بەردەوامیی هێرشەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە کاتێک دایە کە شەممەشەو لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە لە کفری 5 هیزی پێشمەرگە شەهید بوون و ئەمەش کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتەوە.