وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی سبەینێ ڕاگەیاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە موچە


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەینێ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی مانگی  تشرینی دووەمی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.  

ئەمڕۆ دووشەممەش 29ی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی یەکەکانی 70ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.