بۆ‌گدانۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی کورد پرسی وزه و پرۆژەکانی رووسنه‌فت و گازپرۆم لە هەرێم تاوتوێ دەکات
/
اقتصادی
/
زایەڵە
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ
رووسیا
ڤلادیمێر پوتن
نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرت زایەڵە، بڕیاره رۆژی (1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به سه‌ردانێك بگاته هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، نوێنه‌ری پوتن، كه هاوكات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ‌گدانۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی پەیوەندی نێوان ھەولێر و مۆسکۆ، پەرەدانی زیاتر بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ھەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان رووسیا و ھەرێمی کوردستان به‌شێك ده‌بن له گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها پرسی وزه و پرۆژەکانی کۆمپانیا گەورەکانی رووسنه‌فت و گازپرۆم نێفتی رووسی، کە چالاکانە لەھەرێمی کوردستان کار دەکەن تاوتوێ ده‌كرێن.
تێبينيێك بنێرە: