پەرلەمانتارێک لەسەر گران بونی  نرخی  دەرمان سەرۆکی  حکومەتی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە

(0) / / گفتگو / عەلی حەمە ساڵح زایەڵە دەرمان سەرۆکی حکومەت


Nov 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی  کوردستان  لەسەر گران بونی  نرخی  دەرمان سەرۆکی حکومەت ئاگادار  دەکاتەوە و ڕادەگەیێنێت لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ گرانکردنی نرخی ستیکەری دەرمان و پێدانی بە ناڕەوا بۆ کۆمپانیایەک کردووە و ئەم دۆسیەیەی  پێشتر بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ناردوە. وەک دوا ھەنگاو لە پێناوی ئەوەی دەرمان لەسەر ھاوڵاتی گران نەبێت.
عەلی حەمە ساڵح  ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان  لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  دروستکردنی ستیکەری سەر دەرمان پێنج ساڵ جارێک وەکو تەندەر دەفرۆشێتەوە و پێویستە 15 خاڵ ڕەچاوبکڕێت کە کوالیتی ستیکەرەکە دیاری دەکات دەبێت هەرزانترین نرخ و باشترین کوالێتی هەڵبژێردرێت.
ئەم ساڵ بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجەکانی کوالێتی و بە نرخێکی زۆر زۆر گران دراوە بە کۆمپانیایەک، تاوەکو  2021/10/26. چەندین کۆمپانیا لەم تەندەرەدا بەشداریان کردووە کە بتوانن تا پێنج ساڵی داهاتوو کاری چاپی ئەم ستیکەرانە بگرنە ئەستۆ. کۆمپانیایەکی تازە دروستکراو، بەبێ ئەوەی ھیچ پێشینەی ھەبێت، بەبێ ئەوەی بارمتەی یاسای بەچەکی پەسندکراو ھەبێت، بەبێ ئەوەی چاپخانەی ھەبێت، بە نرخێکی زۆر گران پێی دەدرێت.
وتیشی، ئەم کۆمپانیا "ستیکەر تەچ" تەندەرەکەی پێدراوە بە نرخی (30) سی ئەوەندەی کەمترین نرخی پێشکەشکراو، واتە ستیکەر تەچ هەر 1000 ستیکەرێک بە 500 دۆلار چاپ دەکات و هەرزانترین نرخی پێشکەشکراویش بریتیە لە 17.5 دۆلار بۆ هەر 1000 ستیکەرێک.بزانە چی لە نرخدا کراوە.پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به‌ (١٥٦) سەد پەنجا و شەش دۆلار دروستكراوه‌، و ئێستا هه‌مان بڕ به‌ (٢٩٥٠٠) بیست و نۆ هەزار پێنج سەد دۆلار دروست ده‌كرێت.جگە لە گرانی نرخ بۆ کۆمپانیای "ستیکەر تەچ " ، بەڵێنی هێنانەدی تەنها ٧ خاڵ دەدات و ((٨ خاڵیان بەلاوە دەنێت))بەبێی ئەو تەندەرەی دەدرێتە " ستیکەر تەچ" نرخ لەسەر دەرمان نامێنێت.لە کاتێکدا یەکێک لە گرینگترین کوالیتیەکانی ئەم ستیکەرە بریتیە لە هەبوونی نرخی دەرمانەکە لەسەر ستیکەرەکە. ئەگەر هاتوو ئەم نرخە لاببێت چی رودەدات ئالۆزی لە نرخی دەرمان لە سەرتاسەری کوردستان دەست پێدەکات.
سازدانی - کامەران  کەریم