10 قومارخانه‌ لە دهۆک داخرا

(0) / اجتماعی


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردوه‌ بۆ داخستنى قومارخانه‌كان و تا ئێستا 10 قومارخانه‌یان داخستوه‌.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، هێمن سلێمان وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ى ڕابردوو لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و شوێنانه‌ى قومارى تێدا ده‌كرێت.

وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك وتیشى ، تا ئێستا 10 شوێنى قوماركردن داخراون و16 كه‌سیش به‌تۆمه‌تى قوماركردن و به‌كارهێنانى شوێنه‌كانیان بۆ قوماركردن ده‌ستگیركراون.