بانگهێشت بۆ وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی لەلایەن زانکۆی کوردستانەوە لە شاری سنە

(0) / فرهنگی


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بانگهێشتی وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی  بۆکورسی ساڵی 2021-2022  دەکات.

بەپێێ هەواڵی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بۆ وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی هاتووە ئەم زانکۆیە،  بۆ کورسی فێرکاری ساڵی 2021 و  2022 پەنجاو هەشت خولی بەکالۆریۆس و 114 خولی ماستەر و 35 خولی دوکتۆرا، بە شێوازەکانی سکۆلاری شیپی تەواو و سکۆلار شیپی 50 لە سەد و خوێندنی ئازاد دەکاتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە زانکۆی کوردستان خاوەنی پلەی 601+ لە ڕێزبەندی زانکۆکانی جیهان پلەی 251+ لە ریزبەندی زانکۆ لاوەکانی جیهان، پلەی 201+  لە رێزبەندی زانکۆکانی ئاسیا، هەروەها خاوەنی پلەی 301+ لە ئاستی کۆوالێتی و خوێندن و پلەی 201+ بۆ یەکسانی ڕەگەزییە لە ڕێزبەندی جیهانی تایمزدا.

تایبەتمەندییەکانی خوێندن لە زانکۆی کوردستان بەم شێوەیە ڕاگەیێندراوە:

خوێندنی هەرزان بەراوەرد بە زانکۆکانی تر

خواردنی سێ ژەمەی ڕۆژانە بە نرخی زۆر کەم

بەشی ناوخۆیی هەرزان بۆ هەموو خوێندکاران

ناوەندی فێرکاری زمانی فارسی

هاتوچووی بێ بەرانبەر بۆ خوێندکاران

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆنسولی سەربەخۆ

پێداویستی بێ بەرانبەری وەرزشی، تەندروستی، پاڵپشتی و ڕاوێژکاری