دیاریکردنی نرخی مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگی یازدە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
كاره‌با
مۆلیده
نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای مۆلیده له مانگی ڕابردوودا له نێوان 10 هه‌زار بۆ 11 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه له کاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆ حه‌وتی به‌یانی كار به موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5ی کانونی یەکەمی 2021، نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی تشرینی دووەم له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (215) بۆ (250) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ده هه‌زار بۆ یانزه هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
تێبينيێك بنێرە: