سەرۆک کۆماری ئێران: کار بۆ بێ کاریگەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەکەین

(0) / / ایران / سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئێران گەمارۆکان زایەڵە


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتەکەی تەرکیزی خستۆتە سەر بێ کاریگەرکردن و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران یەکشەممەشەو لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فەرمی وڵات و پێشکەش کردنی کارنامەی دەوڵەتەکەی لە ماوەی 100 ڕۆژی یەکەمیدا وێڕای ئاماژە بە دەستکەوتەکان لە ناوخۆ، باسی لە دانوستانەکانی ڤییەنا هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: وایان دەزانی ئێمە بەشداریی لە دانوستانەکاندا ناکەین و خاوەن هەڵوێست نین، هەموو دونیا بینیان کە ئێران بەوپەڕی هێزەوە بەشدار بوو  و دوو دەقی هەماهەنگ لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەش کرد.

ئاماژەی بەوەش دا کە بێ کاریەرکردن و هەڵگرتنی گەمارۆکان شێلگیرانە بەردەوام دەبێت و پڕۆژە یاسای بودجە 1401ی وڵات بە دانوستانەکانی ڤییەنا نابەستینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکان، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نوێ و گرینگ لەگەڵ وڵاتان واژۆ کراوە و لە داهاتوودا بۆ خەڵک ئاشکرا دەکرێن.