مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە:  ئێمە وەک کورد لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە سەر بە خێزانی ئێرانین

(0) / / گفتگو / سالم حەسەن عەزیز زایەڵە کورد ئێران


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی زانکۆ  ئاشکرایدەکات، کە کورد لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە سەر بە خێزانی ئێرانین  و ئەویش سەربە خێزانی هیندۆ ئەوروپییە، لەگەڵ زمانی فارسیدا  سەربەیەک ڕەچەڵەکین .
سالم حەسەن عەزیز مامۆستای  زانکۆ  لە وتووێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  فەرهەنگ لە چاوگی فەرهیختەنەوە وەرگیراوە، لە بنەرەتدا بە مانای ئەدەب و زانست هاتووە. فەرهەنگ  واتە عەقڵ و مەعریفە ئەو فەرهەنگە ئاوەزییەی لە مێشکماندایە پێویستە بنوسرێتەوە. بونی فەرهەنگ پێویستە بۆ پەرپێدانی هەموو زمانێک لە جیهاندا، لەبەر ئەوەی هەموو زمانێک بەفەرهەنگەکەی هەڵدەسەنگێنرێت.
وتیشی، ئێمە وەک نەتەوەی کورد لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە سەر بە خێزانی ئێرانین و ئەویش سەر بە خێزانی هیندۆئەوروپییەلەگەڵ زمانی فارسیدا سەر بە یەک ڕەچەڵەکین، لە ڕووی سنوری جوگرافییەوە نزیکایەتیەکی زۆرمان هەیە پێویستە وەک دوو زمانی سەربە یەک ڕەچەڵەک هاوکاری و هەماهەنگی زۆر لە نێوان زانکۆکان و توێژی رۆشنبیران، ......هتد.  هەبێت بۆ ئەوەی سود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین لە بوارە جۆر بە جۆرەکاندا.
ئەو مامۆستایەی  زانکۆ  ئەوەشی  خستەڕوو، لەبەر ئەوەی ئەوان فەرهەنگێکی  دەوڵەمەندیان هەیە، لە ڕێگەی زمانی فارسیشەوە کەلە بواری وەرگێڕاندا نوسەرەکانیان زۆر لێهاتوون  دەتوانین بە ئاگابین لە بواری زمانەوانی و ئەدەبی و رۆشبیری و هونەری نەتەوەکانی تر، بۆ ئەوەی کاری باشتر بکەین لەبەرەوپێشبردنی سەرجەم  بوارەکان لە نەتەوەکەماندا. هەروەها لەڕووی پەیوەندی پتەوی هەردوولاوە دەتوانین ئاڵو و گۆڕ لە نێوان مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکاندا بکەین.
سازدانی  - کامەران کەریم