ئیدانەکردنی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی بەسرە لەلایەن کونسوڵخانەی ئێرانەوە

(0) / / عراق / زایەڵە بەسرە ئێران تەقینەوە


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە تەقینەوە تیرۆریستیەکەی ئەو شارەی ئیدانە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی عابدی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک، تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئەو شارەی ئیدانە کرد.
ناوبراو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستیە کرد و هیوای زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارانی خواست.
شیاوی باسە لە تەقینەوەکەی بەسرە 4 هاوڵاتی شەهید و 4ی دیکەش برینداربوون.