جووتیار عادل: بڕیاری دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان جووتیار عادل، مووچە


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ''لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە و ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.''

ناوبراو ڕاشیگەیاند: 250 هەزار بەرمیل نەوت یان داهاتەکەی رادەستی حکومەتی عێراق دەکەین.