ڕاگەیاندنی ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستان زانکۆ پەیمانگە تایبەتەکان


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 8:00ی شەممەشەو ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ڕاگەیەنراویوەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوە.

پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.comئەنجامەکانیان وەربگرنەوە

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە؛ " پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ "ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان."