1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی پۆلیس


Dec 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ 12-12-2021، هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی بەتەمەن لە ڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی  بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لەخنكان رزگاری دەكەن.
جێی ئاماژەیە هاووڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی 1936 ە و بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لەخنكان رزگار دەكرێت.
کامەران کەریم