پێنج هێزی حەشدی شەعبی لە ناوچەی خانقین گیانیان لە دەست دا

(0)


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە میانەی پڕۆسەیەکی ئەمنیدا و لە ناوچەی نەوت خانەی سەر بە قەزای خانەقین  پێنج هێزی حەشدی شەعبی گیانیان لە دەست دا.

بەپی هەواڵی زایەڵە، ڕاگەیاندنی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ  2 شوباتی 2021 لە راگەیەنراوێكدا كوژرانی پێنج چەكداری حەشدی راگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە کوژرانی ئەو پێنج هێزەی حەشد لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لە نەوت خانەی سەر بەقەزای خانەقین لە رۆژهەڵاتی دیالە، ڕووی داوە.

وەک هاتووە؛ هێزەكانی حەشد لەلایەن پاشماوەكانی داعشەوە هێرشیان کراوەتە سەر و  لە ئێستادا سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعشن.