٣٥٠٠ کۆچبەری عێراقی لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە

(0) / / عراق / زایەڵە کۆچبەر بێلاڕووس


Dec 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ژمارەى ئەوکۆچبەرە عێراقییانە ئاشکرادەکات کە لەسنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەریم نورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بەپێى دواین ئامارى وەزارەتەکەیان ژمارەى ئەو کۆچبەرە عێراقیانەى لە سنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە دەگاتە نزیکە سێ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر.
ئاماژەى بۆئەوەشکردوە، بەهۆى ئەوەى کە کۆچبەران لە یەک شوێندا کۆنەبونەتەوە، وەرگرتنى ژمارەى راستەقینەیان کارێکى ئاستەمە.
بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئامارێکى دیکەى لەبارەى کۆچبەرانى عێراقى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ٥٠هەزار پەنابەرى عێراق  لەو لاتى سویدان کەمافى مانەوەى فەرمییان نیە.