ئێران: هەڵگرتنی گەمارۆکان و گەڕانەوە بۆ پابەندییە ئەتۆمییەکان لە دانوستانی ڤییەنا جەختی لەسەر کراوە

(0) / / ایران / زایەڵە گەمارۆ ئێران ڤییەنا


Dec 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران پاش خولێکی دیکەی دانوستانەکان لە ڤییەنا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە خێرایی گەیشتن بە ڕێککەوتن بەستراوە بە بڕیاری لایەنەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری کەنی دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا پاش کۆتایی هاتنی خولێکی دیکەی دانوستانەکان، ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنی بەرانبەر دیدگا و هەڵوێستە لۆژیکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵ بکات، خولی نوێی گفتوگۆکان دەبێتە دوایین خولی دانوستانەکان و دەتوانین لە کەمترین کاتدا بگەینە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەش دا کە دوو پاکێج لە دانوستانەکان گرینگ بوو؛ یەکەم، پێوەندی بە هەڵگرتنی گەمارۆکانەوە بوو و ئەولەوییەتی وەفدی ئێرانی بوو و دووهەم، پابەندییە ئەتۆمییەکان بوو کە وەفدی ئێرانی ڕاوبۆچوونی ئیدارەی نوێ بە لایەنی بەرانبەر ڕاگەیاند.
باقری کەنی ڕاشیگەیاند کە هەر دوو بابەتی هەڵگرتنی گەمارۆکان و پابەندییە ئەتۆمییەکان پاکێجی نوێ دانوستانەکان لە خولی داهاتوو دەبن.