وردەکاریی هێرشی موشەکی بۆ سەر ناچەی سەوزی بەغدا
(0) /
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕێگەی دوو موشەکی جۆری کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی کە سەر بە سوپای عێراقە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت؛ کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکە کراوە، "موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە."
باسی لەوەش کردووە، "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەڵدانیان."
تێبينيێك بنێرە: