بانگەوازی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی «برۆکسێل»

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فیم بروکسێل فیلم


Dec 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «برۆکسێل» بانگەوازێکی دەرکرد.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورتە فیلم و ئەنیمەیشێنەکان تا 30 خولەک  بە مەرجێ لە 1ی ژانوویەی 2020 ئامادە کرا بێت، دەتوانن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار ببن.
 خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵەکە3500 یۆرۆیە و هەڵبژاردەی ئەم خەڵاتە لە ئاکادیمیای ئۆسکاردا ئەناسرێت.
 لەم فێستیڤاڵەدا باشترین ئەکتەری ژن و پیاو و باشترین فیلمی هەڵبژاردەی وەڤدی ناوبژیوانان 1000 یۆرۆ خەڵات ئەکرێت.
 هەروەها باشترین فیلمی هەڵبژاردەی  بینەران 1500 یۆرۆ خەڵات ئەکرێت.
 بەشی « نەوەی دواتر» تایبەتی کێبڕکێی بەرهەمە خوێندکارییەکانە.
 هۆگرانی بەشدار لە فێستیڤاڵ تا 23ی ژانوویەی 2022 دەرفەتی ناونووسیان هەیە. بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەی ئەم فێستیڤاڵەوە سەردانی www.bsff.be  بکەن.
 بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی «برووکسێل» لە 20 تا 30 ئاپریل 2022 لە بەلجیکا بەڕێوە دەچێت.