ئێران؛ دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەبووە / ڕێژەی پیتاندن بە گوێرەی پێویستییەکانمان دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە ئێران ڤییەنا ئینریکە مورا


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاپۆرتەکان لەمەڕ دانوستانی ڕاستەخۆی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا هاوپێوەند بە پرسی ئەتۆمی، سەبارەت بە ڕێژەی پێتاندنی یۆرانیۆم جەختی کرد کە ئەو یەکە بە گوێرەی پێویستییەکان دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە کاردانەوە بە وتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەمەڕ گەیاندنی پەیامی ڕاستەخۆ بە ئێران سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی، وتی: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە دانوستانەکان لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت، هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نەبووە.
ئاماژەی بەوەش داوە؛ هەندێ لە پەیامەکان لە ڕێگای ئینریکە مورا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە شێوەی نووسرا یان زارەکی لە سەرەتای دانوستانەکانی ڤییەناوە سەبارت بە تەوەرەکانی دانوستان گوازرایەوە و دەسبەجێ لەلایەن وەفدی ئێرانەوە وەڵام درانەوە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئەو وڵاتەوە، وتی: ئاست و ڕێژەی پیتاندن بە گوێرەی پێویستییەکانی پڕۆگرامی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران دەبێت.