دەستپێکردنی مەشقی سەربازیی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە مەشقی سەربازی سوپا ئێران


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، مەشقێکی سەربازیی لە باشووری ئێران دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەشقی سەربازیی هێزەکانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئێران لە پارێزگاکانی باشووری وڵات بە ئامانج بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی سەربازیی دەستپێکرد.
مەشقەکە لە ژێر ناوی پیامبر اعظم 17 بەڕێوەدەچێت و وتەبێژەکەی ڕایگەیاند ئامانج لێی، بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی هێزە سەربازییەکانە.
عەباس نیلووفەروشان پەیامی ئەم مەشقە سەربازییەی بە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بۆ دراوسێکانیش بە ئاشتی و دۆستی و ئاسایش ڕاگەیاند.