شێوازێکی نوێی گەشتی نایاسایی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا دەکرێت
(0) /
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە ڤیزەى شنگنى ساختە لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانىیەوە بڕۆن بۆ وڵاتى لوبنان و لەوێشەوە گەشت بۆ ئەڵمانیا بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی ڕاگەیەنراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتئی سلێمانی:
لە چوارچێوەى جێ بە جێ کردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵ کردنی گەشتی گەشتیاران بۆ دەرەوەی ووڵات، بنکەی نیشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتوویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە, لە ڕۆژى 20/12/2021 لە گەشتى (سلێمانی- بەیروت) توانیان ڕێگرى بکەن لە هەوڵێکى ساختەکارى حەوت گەشتیار کە پێنجیان هەڵگرى پاسپۆرتى عیراقی و دووانیان پاسپۆرتى ئێرانی بوون و ڤیزەى شنگنى ساختە لەسەر پاسپۆرتەکانیان بوو و بە نیاز بوون لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى یەوە بڕۆن بۆ ووڵاتى لوبنان و لەوێشەوە گەشت بۆ ئەڵمانیا بکەن, بەڵام دوای ووردبینی لە دۆکیومینت و بەڵگەکانیان دەرکەوت ڤیزەکانیان ساختە بووە, گروپەکە گواستراونەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەویان بۆ کراوەتەوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت.
لێرەوە دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى نیشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێ بە جێ کردنى ڕێکار و ڕێنماییەکانى گەشتکردن وڕێگە نەدان بە دزەکردنى هیچ کەس و گروپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار بهێنن بۆ گەشتکردن.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى
٢٠٢١/١٢/٢٠

تێبينيێك بنێرە: