به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان هه‌واڵێك ڕه‌تده‌كاته‌وه
/
کردستان
/
زایەڵە
بوومەلەرزە
دەربەندیخان
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌یانى ئه‌مڕۆ له ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخاندا ڕویداوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌به‌نداوه‌كه‌دا ڕویدابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنه‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكرد، لەبەنداوی دەربەندیخان بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.5 ڕویداوە.
له‌وباره‌یه‌وه ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بە شارپرێسی ڕاگەیاند، "ئەو بومەلەرزەیە لەبەنداوی دەربەندیخان نەبوە، سەرچاوەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە ئەوە دەردەخەنەن لەشاخی ئەزگڵە لەئێران‌و هەندێکی تر وا پشاندەدەن لەشاخی بەمۆ لەنزیک سەیرانگەی سەرتەک ڕویداوە".
وتیشى:"لەهەردوو ئەگەرەکەدا کاریگەری نییەو بڕەکەی کەمبوەو جێگەی مەترسی نین نە بۆ دەربەندیخان‌و نە بۆ بەنداوه‌كه‌ش".
تێبينيێك بنێرە: