قایمقامی سەید سادق لە ڕێگای زایەڵەوە داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

(0) / / اجتماعی / زایلە سەید سادق دیاری ڕەفیق


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقمای سەیدسادق داواکارە هاوڵاتیانی قەزاکە هاوکاریان بن  لەڕێکخستنی  ناوبازاڕ .
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەگەڵ هەریەک لە فەرمانگەکانی ( سەرۆکایەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، بەشی پۆلیس، بەشی پۆلیسی هاتووچۆ، بەشی یاسایی قائمقامەیت) لە دیوانی قائمقامیەت کۆبوینەوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ  ڕێکخستنەوەی ناوبازار و ئەگەری دروست بوونی لافا لە گەڕەک و کوچە و کۆڵانەکان و پارێزگاری کردن لە پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان لە رۆژانی هاتنی سەری ساڵی نوێ دا .
وتیشی، داواکارین لە هاووڵاتیان و دوکانداران و کاسبکاران و دەستگێڕ و عەرەبانەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە ، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوکارمان بن لە ڕێکخستنەوەی ناوبازار و دروست نەکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران و هاووڵاتیانی پیادەڕەو  و ڕێبواران کە بەم شارەدا تێدەپەڕن .
قایمقامی قەزای سەیدسادق ڕونیشیکردەوە،  ئێمە دەزانین هەمووان خەلکی ئەم شارەین و پێویستمان بە کارو کاسپی هەیە بۆ بژێوی ژیانمان ، بەڵام بەو جۆرەنا کە بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆمان شەقام و شۆستەکان داگیربکەین و گرفتی هاتووچۆ دروست بکەین، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند لە دژی دەگرینە بەر و ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە.
سازدانی - کامەران کەریم