نووری مالكی لە هه‌ولێرە

(0) / / کردستان / زایلە نوری مالکی عێراق هەولێر


Dec 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندێکى لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق لە هه‌ولێرە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگى بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی كانوونی یه‌كه‌می 2021)  گەیشتە هەولێر.
هەریەک لە هوشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، د.عەرەفات کەره‌م، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى کرد.
شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى بڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێر لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.