فواد حسێن گەیشتە تاران

(0) / جهان


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەیانی ئەمڕۆ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بەپێی هەواڵی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ناس کورد، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بە گوێرەی هەواڵ وا بڕیارە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دواین ڕووداوە هەرێمییەکان تاوتوێ بکات.

سەردانەکە فواد حسێن لەکاتێکدایە کە گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکان لە عێراق زۆر خێرا ڕوو دەدەن، بە تایبەت زیندووبوونەوەى داعش، پێکدادانەکانی حەشدی شەعبی و هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

پێشتر و لە ئەیلولی ڕابردوودا، فواد حسێن سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوویەوە