سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران

(0) / / عراق / زایەڵە فوئاد حسێن تاران ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Dec 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: فوئاد حسێن و شاندی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبنەوە.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و چەند بەرپرسێکی تر یاوەری وەزیری دەرەوەی دەکەن  .
تاوتوێی کاروبارە دووقۆڵییەکان و دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانی ڤییەنا، بە تەوەری دیدارەکانی شاندی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیێندراوە.
دیدارەکە دوو ڕۆژە دەبێت و فوئاد حسێن لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی و ژمارەیێکی دیکەی بەرپرسی کۆماری ئیسلامی کۆدەبێتەوە.