ئاسایشی شارەزوور ئاماری دەست گیرکراوانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند
/
اجتماعی
/
زایەڵە
شارەزوور
مادەی هۆشبەر
ئاسایشی شارەزوور ئاماری ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە؛ به شه‌ونوخونی و هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كه‌مان بۆ بنه‌بڕ كردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كار هێنان و بازرگانی كردن به‌مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ،به‌به‌ڕیزتانی ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه واته له‌به‌رواری (1/1/2021) تا به‌رواری (23/12/2021 ) هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور به‌هاوكاری سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان و له ڕیگه‌ی هۆبه‌ی مادده هۆشه‌ره‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه توانراوه (85) هه‌شتاوپێنج تۆمه‌تبار به‌مادده‌كانی (30 و 26) له یاسایی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ڵه عه‌قڵیه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (98) نه‌وه‌د و هه‌شت دۆسیه كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه. سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان بڕیاری پێش وه‌خته‌ی به‌ڕیز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زووریان هه‌بوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان به‌رده‌وامه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هێزه‌كانمان به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی ورد ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌كارهوێنه‌ران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ر و دیارده نایاساییه‌كان .
جێگای خۆیه‌تی لێره‌شه‌وه سوپاسی خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كه‌مان بكه‌ین كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی هێزه‌كانمان بوون و داوای به‌رده‌وامیان لێده‌كه‌ین .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: