پارتی، ئومێد خۆشناوی بۆ پارێزگاری هەولێر كاندید كرد

(0)


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئومێد خۆشناو سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستان، بۆ پارێزگاری هەولێر كاندید كرا.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی ئومێد خۆشناوەوە هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی ناوی ئومێد خۆشناو ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكرێت بۆ پەسەند كردن  و دەستبەكاربوونی.

پێشتریش سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی  بڕیار دەدات و  کەسێک بۆ پارێزگاری هەولێر دیاری دەکات.

رۆژی ١٨ی مانگی ١١، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای ماوەیەک لە توشبوونی بە کۆرۆنا و بردنە دەرەوەی بۆ چارەسەر، لە شاری ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و لەو کاتەوە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.