ئێران لە خولی نوێی دانوستان لەگەڵ ڕیاز لە بەغدا بەشدار دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران فوئاد حسێن عەبدوڵڵاهیان ڕیاز


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەمزووانە لە خولی نوێی دانوستان لەگەڵ عەرەبستان لە بەغدا بەشدار دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدار لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی کە بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە، وتی: بە هەوڵ و ماندووبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشداریی لە خولی نوێی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا دەکەین.
ناوبراو سوپاسی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراقی کرد لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان.
ئاشکراشی کرد کە لە خولی پێشووی دانوستانەکان لەگەڵ ڕیاز، ئێران پێشنیاری کردەیی و سازێنەری پێشکەش بە لایەنی سەعودی کردووە و هیوای ئەوەیان هەیە لە خولی نوێی دانوستانەکان ڕێککەوتنی باش بێتە دی.
ناوبراو لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە چوونە دەرەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق لە دووهەمین ساڵوەگەڕی تیرۆری سەرداری قاسم سولەیمانی.