سەرۆک کۆماری ئێران: چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامی بەرخۆدانی گەل و بەرپرسانی عێراقە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئێران فوئاد حسێن


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامی بەرخۆدانی گەل و بەرپرسانی عێراقە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازیی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئارام و بێ کێشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پشتیوانی پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەتێکی بەهێزە لە عێراقدا.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تاران بەردەوام پشتیوانی لە سەقامگیریی لە عێراق دەکات و دەیەوێت حکوومەتێکی بەهێز لەو وڵاتە لەسەر کار بێت.