ڕۆحانی: هیچ خاڵ و لایەنێکی دیکە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاد ناکرێت

(0) / / جهان / زایەڵە ڕۆحانی ئەتۆمی ڕێککەوتن ئێران ئەمریکا بایدن


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆ کۆماری ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هیچ خاڵێکی نوێ و هیچ ئەندامێکی نوێ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاد ناکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کرد: بۆ کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایدەگەیێنم کە هیچ خاڵێک بەم ڕێککەوتنە زیاد ناکرێت و هەروەها بڕیار نییە هیچ وڵاتێکی دیکە بێتە ناو ڕێککەوتنەکەوە.
وتیشی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامی چەندین ساڵ چالاکی و دانوستان بووە و بە ئاسانی بەدەست نەهاتوور، ئەو وڵاتەی لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرەوە ئەگەر دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەهلەن وە سەهلەن و ئەگەریش نایەوێت هەمدیسان ئەهلەن و سەهلەن؛ بڕۆن بە دوای کاری خۆیان و ئێمەش کاری خۆمان دەکەین.
 ڕۆحانی وتیشی: ڕای گشتیی لە ئاستی جیهان و سیاسییەکان  و تەنانەت لە خودی ئەمریکاش لە سەر ئەو باڕەڕەن کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئاسایش، ئاشتی و پێوەندییەکانی نێوان وڵاتان بەسوودە و ئێمەش لە سەر ئەم بنەمایە کار و سیاست دەکەین.
کۆتایی/.