زەریف لە دیداری فواد حسێن: دەرکردنی ئەمەریکا لە ناوچەکە باشترین کاردانەوەیە بە تیرۆری سەردار سولەیمانی

(0) / جهان


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە تاران چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران.

بەپێی هەواڵی زایەڵە که سەرچاوەی هەواڵەکەی بۆ ئیرنا گەڕاندۆتەوە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات لە تاران لەگەڵ محمەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

لەم دیدارەدا زەریف جەختی کردە سەر پێویستی سزادانی بکەرانی جینایەتی تیرۆری سەرداری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو موهەندیس و وتی کە دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە باشترین کاردانەوەیە بەم کردەوە جیناتەکارانە.

هەروەها هیوای خواست ڕێککەوتنەکانی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق لە هەموو بوارەکان و بە تایبەت لە بواری بازرگانی و بانک بە زووترین کات بگاتە ئەنجام.