1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران سلێمانی باشماخ


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە پارێزگای سلێمانی سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخی کرد .
لە ڕاگەیەنراوێکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ  کە وێنەیەکی  بۆ زایەڵە  نێردراوە، هاتووە،  ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٢٥ بەڕێز (عمیدی مافپەروەر/محمد تاهیر رەشید ـ سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ )  پێشوازی لەبەڕێز( مهدی شوشتری ـ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ) کرد.
بەڕێز سەرپەرشتیار بەگەرمی پێشوازی لەبەڕێزیان کرد و  لای خۆیەوە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و سوپاسی ئەو پێشوازی یەگەرمەی کرد.
لەدیدارێکدا باس لە پەیوەندییە کلتوری و مێژووی یەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کراو جەخت کرایەوە لەسەر پەرەپێدان و پێشخستنی ئەو پەیوەندیی یانە لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەش ، هەروەها بەتایبەت باس لەگرنگی دەروازەی باشماخ کرا و گیروگرفتەکان خرانە بەرباس و بەگرنگ زانرا هەریەکە و لای خۆیەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت و بەهەماهەنگی و کاری هاوبەش و پێکەوەیی کار لەسەر پێشخستن و بەرەو پێش چوونی بواری بازرگانی و گەشتیاری لەسنورەکەدا بکرێت.
بەڕێز سەرپەرشتیار داوای له سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە لای خۆیانەوە بۆ بەرژەوەندی دانیشتوانی پێنجوێن هەندێ کارئاسانی بکرێت لەنموونەی کردنەوەی بازاڕچەیەکی ئازاد تا دانیشتوانی ئەم ناوچە سنوری یە بتوانن بەبێ گرفت و هیچ ڕێگریەک بۆ دابین کردنی پێداویستی یەکانیان سوود وەرگرن.
لەوەڵامدا بەڕێز سەرکونسوڵ بەڵێنی دا بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو بابەتە بکات و لەئەگەری جێ بەجێ کردنی ئەو پێشنیارەی بەڕێز سەرپەرشتیار دانیشتوانی سنوورەکە سوودێکی گەورە دەبینن و هاوشێوەی ناوچەی مەرزی لە دەروازەی شەلامچەی خوارووی عێراق لەپارێزگای بەسڕە سوودمەند دەبن.
لەکۆتاییدا بەڕێزەوە شاندی میوان بەڕێخران.
کامەران کەریم