14کۆچبەری دیکەی ناو یەختە 70 کەسییەکەی دورگەی كریتی یۆنان دۆزرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆچبەر یۆنان یەخت


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

14کۆچبەری بێسەروشوێنبوی دیکەی ناو ئەو یەختە 70 کەسییەی كە 22ی ئەم مانگە لەنزیك دورگەی كریتی یۆنان ژێرئاوكەوتبو، هەواڵی زیندوبونی خۆیان بە کەسوکاریان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: یەکێک لە کۆچبەرەکان پەیوەندی بە هاوڕێیەکییەوە کردوە و وتویەتی، ژمارەیان 14 کۆچبەرە و لەناو یەختە 70 کەسییەکەدا بون و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان.
باسی لەوەشکرد، کە ئەو کەسەی پەیوەندی کردوە ناوی عوسمان بوە و وتویەتی کە بە نهێنی لە دەستشۆرەوە قسە دەکات و لە ژێر چاودێریدان و نان و ئاویان خراپە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، کە لەکاتی نقومبونی یەختەکەیاندا چەند راوچییەک لێیانەوە نزیکبون و رزگاریان کردون.
رۆژی 22ی ئەم مانگە یەختێک بە 70 سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردبون، لە نزیک دورگەی کریت لە یۆنان ژێرئاوکەوتبو، تاوەکو ئێستاش 35 کۆچبەریان بێسەروشوێنن.