حەکیم پیرۆزبایی لە براوەکانی هەڵبژاردن و جەخت لە سەر بەشداری نەکردن لە حكومەتدا دەکاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەكان وێڕای پیرۆزبایی کە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پابەندیی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ڕایگەیاند ئامادە نییە بەشداریی حکوومەتی داهاتوو بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەكان، لە تویتێكدا رایگەیاند: لە سۆنگەی بڕوابوونی قووڵمان بە سەروەریی دەستوور و یاسا، پابەندبوونی خۆمان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كە پەیوەستە بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە رادەگەیەنین.
ڕاشیگەیاندووە: سەرەڕای ئەو تێبینییە جدییانەی هەمانە لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی خۆشمان بۆ براوەكان نوێدەكەینەوە و داوایان لێدەكەین كاربكەن بەگوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییەی دەكەوێتە سەرشانیان بۆ خزمەتكردنی گەل و پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و هەماهەنگ كە سەرجەم لایەنەكان كۆبكاتەوە.
سەرۆكی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەكان جەختیش دەكاتەوە كە بەشداری لە حكومەتی داهاتوودا ناكەن.