هاتوچۆی گەرمیان: کۆمەڵێک سەرپێچیکار سزای پێبژادنیان بەسەردا ئەنجامدرا
(0) /
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند کۆمەڵێک سەرپێچیکار سزای پێبژادنیان بەسەردا ئەنجامدرا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ماوەیەکە تێبینی دەکەین کە شۆفێران شۆستە بەکاردێنن بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیلەکانیان و مافی پیادە پێشێل دەکەن و پیادەش ناچار بە سەر شەقام بڕوات و سەرئەنجام ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت و لە کۆتایشدا بە کارەساتی نەخوازراو کوتایی دێت.
دوای ئەوەی کە چەندین جار بەکارهێنەرانی شەقاممان ئاگادار کردۆتەوە لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆ و و تەلەفون بۆ شۆفیرانی سەرپێچیکار و دابەشکردنی پۆستەری ووشیاری کەچی زۆربەیان پابەند نەبوون، بۆیە هەستاین بە ئەنجامدانی سزای پێبژاردن بەسەر کۆمەڵێک سەرپێچیکار، هیوادارین ئەم کارە دوبارە نەکرێتەوە و نەبێت بە دیاردە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: