بەرهەم ساڵح وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات

(0) / / عراق / بەرهەم ساڵح زایلە زایەڵە پەرلەمان


Dec 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی یەکشەممە (2022/01/09)ـی بۆ یەکەم کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح لە فەرمانێکی کۆماریدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە واژۆی لەسەرکردوە، بەگوێرەی مادەی 54 و 73ـی دەستوری عێراق و دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، داوا دەکات خولی نوێی پەرلەمان رۆژی یەکشەممە (2022/01/09) بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات.
ئەوەش هاتوە، ئەم فەرمانە لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لەرۆژنامەی فەرمی دەوڵەتدا بڵاودەکرێتەوە.