9 کۆچبەری کوردی ئێرانی لە سووریا ئازادکران و دەگەڕینەوە بۆ وڵات

(0) / زایەڵە کۆچبەر سووریا خەتیب زادە پاوە کرماشان


Jan 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

9 کۆچبەری کوردی ئێرانی کە تورکیا دیپۆرتی سووریای کرد بوون، ئازادکران و بڕیارە بگەڕێنەوە وڵات.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ڕەزا بیگدلی جێگری بەڕێوبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئازادبوونی 9 کۆچبەری کوردی لە لایەن نەیارانی حکومەتی سووریا ناسراو بە سوپای ئازادی پشتڕاست کردەوە.
هاووڵاتیە کوردە ئازادکراوەکان ڕۆژی هەینی گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا.
 هاوکات سەعید خەتب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد کە ٩ کۆچبەرەکە ئەمڕۆ دەگەنەوە وڵات و بە دیداری بنەماڵەکانیان شاد دەبنەوە.
ئەو 9 کۆچبەرە کوردە خەڵکی پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشانن و تەمەنیان لە نێوان 35-45 ساڵە.
کۆچبەرەکان بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لە ئەعزازی سووریا دەستبەسەرن.
ناوی کۆچبەرەکان: بەهمەن شادرەوان، دەماوەند پاک سرووشت، سەعید ئەحمەدی، فەردین دەروێش پوور، موبین وەلەدبێگی، مەسعود حەیدەری، هیدایەت روخزادی، ئەفشار روستەمی و سامران خزر پوور.