گفتوگۆی مستەفا کازمى و هاوپەیمانى هیوا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی

(0)


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و و هاوپەیمانى هیوا لە ئەنجوومەنی نێونەران لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ چوار شەممە هاوپەیمانیی هیوای کوردستانیی لەگەڵ مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانیی عێراق کۆبۆوەو لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران بەڵێنى چارەسەرکردنى چەند دۆسییەکى دا کە هاوپەیمانیەتییەکە ئاڕاستەى کردوە.

 

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری هەستیار و گرنگی تایبەت بە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گفتوگۆ کران، پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری دیدی هاوبەشی هەردوولا بووە، هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی و  شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدرالییەکان و کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان و ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە باس کران.

 

تەوەرێکی گرنگی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و داوامان کرد کە سەرۆک وەزیرانی عیراق هەولەکانی بۆ  ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ کە لە پێناوی ئازادیی رادەربرین چەندین مانگە خراونەتە زیندانەوە و ژیان و سەلامەتیان لە مەترسیدایە.

سەرۆک وەزیرانی  عێراق بە بایەخەوە کارکردنی هاوپەیمانیی هیوای کوردستانیی بەرز نرخاند و رایگەیاند لە پێناوی دژایەتی کردنی گەندەڵی و داکۆکیکردن لە بەرژوەندیی هاوڵاتیان هەماهەنگ و پشتیوانی یەکتری دەبن .

 

سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بە زوویی کێشەی فەرمانگە فیدرالیەکان و بەنداوەکان و شایستە داراییەکانیی جوتیاران چارەسەر بکرێت و بەدواداچون بۆ هەمو کێشە و گرفتەکانی تریش بکات.

 

لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری تری هەستیار و جێگای بایەخ گفتوگۆکرا لەوانە دژایەتیی گوتاری شەعبەوی کە بازرگانیی بە ناوی قەومیەت و مەزهەبەوە دەکا و گرنگیی کارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی دور  لە تەزویر و ساختەکاری. لەو ڕوەشەوە بریاری هەماهەنگی و دیدار و کۆبونەوەی دەوری درا.